ترەمپ كاركردن بە یاسای لیندسی گراهام لەدژی رووسیا رادەگرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 26

راچڵەكین -

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە راگرتنی جێبەجێكردنی یاسای لیندسی گراهام، كە خۆی لە ناوەڕاستی مانگی رابروو واژۆی لەسەر كرد و تایبەتە بە سەپاندنی سزای توند بەسەر رووسیا، هاوكات چەندین سزاشی لەسەر مۆسكۆ هەڵگرت.

بەپێی یاسای لیندسی گراهام، كە دەبوایە دوای 30 رۆژ لە پەسەندكردنی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمریكا باجی گومرگی بەڕێژەی 100% بەسەر هەموو جۆرە كاڵا و بەرهەمێكی رووسیا و ئەو وڵاتانەشدا دەسەپێنێت كە نەوت و غاز لە رووسیا هاوردە دەكەن و یارمەتیی مۆسكۆ دەكەن لە خۆدزینەوەی لە سزاكان.

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، لەدوای رێككەتنەكەی دێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لەبارەی گازوایل، كە بەپێی رێككەوتنەكە، رووسیا سەدان هەزار تۆن گاوزایل بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا و جیهان هناردە دەكات، ئەمەش ناڕەزایی ئۆكراینا و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپای لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن