راچڵەكین -
لە شاری بەغدا كارەكانی 52یەمین كۆبوونەوەی لوتكەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاركاریی ئیسلامی، دەستی پێكرد و سەرۆكوەزیرانی عیراقیش داوا لە وڵاتانی رێكخراوەكە دەكات هەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
ئەمڕۆ شەممە 17-10-2026، بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵات، 52یەمین كۆبوونەوەی لوتكەی ڕێكخراوی هاركاریی ئیسلامی، لەشاری بەغدا دەستی بە كارەكانی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە وتارێكدا رایگەیاند: لەكاتێكدا بەغدا دەرگاكانی بەڕووی براكانی لە جیهانی ئیسلامی دەكاتەوە، جیهانی ئیسلامی ئاڵنگاریی زۆری لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ گۆڕانكارییە ئابووری و رۆشنبیرییەكاندا هەنگاو بێت.
وتیشی:" ئەو قەیرانانەی لە هەردوو گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی هەیە، وامان لێدەكات كاری زیاتری هاوبەش ئەنجام بدەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكانمان و خزمەتكردن بە دۆزی میللەتەكانمان و دەستەبەركردنی ئایندەی نەوەكانمان.
عەلی زەیدی داواشی لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی هاركاریی ئیسلامی كرد هەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.