بارانبارین بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 32

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17-10-2026، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە كات و شوێنی جیاواز بە پچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە 18-10-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات و شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن