بكوژانی رۆژنامەنوسێك دەستكیركران

عێراق

21/05/2020     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەشاری بەغدا، پێنج كەس بە تۆمەتی كوشتنی رۆژنامەنوسێك دەستگیر دەكەن، كە بەر لە سێ مانگ لەبەردەم ماڵەكەی خۆی تیرۆركرا.

بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدا، لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 21-5-2020 بڵاویكردووەتەوە، دەستگیركردنی پێنج كەسی راگەیاند، كە تۆمەتبارن بە كوشتنی نزار زەنون ئەلتائی، سەرپەشتیاری كەناڵی ئاسمانیی ئەلرەشید، كە رۆژی 12-2-2020، لەكاتی چوونە دەرەوەی لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی جامیعە لە بەغدا، درایە بەر دەستڕێژی گولـلەو كوژرا.

راگەیاندراوەكە ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكان لەمیانەی لێكۆڵینەوەدا، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوەو راشیانگەیاندووە، كە جگە لە تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە، چەندین تاوانی هاوشێوەی دیكەیان ئەنجامداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن