راچڵەكین -
پۆلیسی بەغدا لەسەر رووداوی تەقەكردنەكەی دوێنێی ناوچەی زەعفەرانییە، كە كوژرانی چوار كەسی لێكەوتەوە، دوو تۆمەتباری دەستگیركرد و گەڕان بەدوای تۆمەتباری سێیەمیش بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا / كەرخ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەستیان هەبووە لە شەڕەكەی دوێنێی ناوچەی زەعفەرانییە و كوشتنی چوار هاووڵاتی.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هێزەكانی پۆلیس لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سێیەمی رووداوەكە و رادەستكردنیان بە دادگا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای تاوانەكەیان.
دوێنێ هەینی، لەناوچەی زەعفەرانیەی باشووری بەغدا، بەهۆی ناكۆكی لەسەر ژووێك كە لەسەر زەوییەكی زیادەڕۆ دروستكرابوو، شەڕ لەنێوان دوو ماڵە دراوسێ روویدا و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران.