عەلی زەیدی مووچە بۆ توشبووانی نەخۆشیی شەكرە دەبڕێتەوە

عێراق

13 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 6

راچڵەكین -

بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، هەموو توشبووانی نەخۆشی شەكرە (جۆری یەكەم) تا تەمەنی 22 ساڵی، مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتییان بۆ دەبڕێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكرەوە، ئەمڕۆ شەممە 14-11-2026، عەلی زەیدی سەرۆكەوەزیرانی عیراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی توشبووانی شەكرە، پێشوازیی لە ژمارەیەك منداڵی توشبووی نەخۆشی شەكردە كرد.

عەلی زەیدی، وەزارەتی تەندروستیی عیراقی راسپارد ئامێری پشكنینی شەكرە بۆ سەرجەم توشبووانی ئەو نەخۆشییە دابین بكات و بەبێ بەرامبەر بەسەریاندا دابەشی بكات، هەروەها بڕیاریدا مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی سەرجەم توشبووانی نەخۆشی شەكرە (جۆری یەكەم) بگرێتەوە تا دەگەنە تەمەنی 22 ساڵی.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانی كرد پڕۆژەی دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەوی، ئەو خێزانانەش بگرێتەوە كە منداڵی توشبووی شەكرەیان هەیە لە جۆری یەكەم، هەروەها هەموو جۆرە چاودێرییەكی تەندروستی بۆ توشبووانی ئەو نەخۆشییە دەستەبەر بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن