دوو سەرپێچیكار بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر دەكرێن

کوردستان

21 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەكین -

لەسنووری ناحیەی سیتەك-ی پارێزگای سلێمانی دوو كەس بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15-11-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاسایش لە سنووری ناحیەی سیتەك، دوو كەسیان بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیركرد.

لەكاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەدا، هێزەكانی ئاسایش دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب و ژمارەیەك داری بڕاوەو دوو مشار و سێ تەورداس دا گرت، سەرجەم كەلوپەلەكان رادەستی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن