راچڵەکین-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کوردستان بەدەست چەند قەیرانێکەوە دەناڵێنێت. دەشڵێت:" هیچ یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه، نه‌خوڵقانی و نه‌چاره‌سه‌ریشی به‌ده‌ست ئێمه نییه و هه‌موو له‌سه‌رووی ئیراده‌ی ئێمەیه."
ئومێد خۆشناو، لە نووسێنێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشیانی (تکایه به‌سه ڕایگرن) بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: " ئێمه یه‌ک قه‌یرانمان نیه، به‌ڵکو له‌نێو چه‌ند قه‌یرانێکین، هیچ یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه، نه‌خوڵقانی و نه‌چاره‌سه‌ریشی به‌ده‌ست ئێمه نییه و هه‌موو له‌سه‌رووی ئیراده‌ی ئێمەیه."
خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە:"سه‌رباری هه‌موو ئه‌و گرفتانه، خۆمان هاتووین گرفتێکی تریشمان سه‌ربارکردووه، ئه‌ویش هه‌ڵمه‌تێکی ڕاگه‌یاندنی یه‌کتر شکاندن و ناشرینکردنی یه‌کتره، ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌نه کاریگه‌ری زیاتری کردووەتە سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵک."
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت:" خه‌ڵکی کوردستان سه‌لماندی به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشیه‌ک ده‌گرێ و خۆڕاگره، به‌ڵام پێناچێ چیتر به‌رگه‌ی کێشه‌ی ناوخۆیی بگرێ و قبوڵی بکات، هه‌ڵبه‌ت باشترین کار له‌و جه‌ژنه سارد‌و سڕه‌ی خۆپارێزییه، به‌ڕچاوکردنی ئارامی ده‌روونی هاووڵاتییان و ڕێزگرتن له خواستی جه‌ماوه‌ر و په‌ند وه‌رگرتن له ڕابردوو، ڕاگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایه خراپه‌یه له‌دژی یه‌کتر."
"یه‌کگرتووی و یه‌کڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی، ئاینده‌ی دیاره و ناته‌بایی و کێشه دروستکردن و په‌لاماری یه‌کتر ئاینده‌ی نادیاره و چوونه نێو تونلڵێکی تاریکه‌و ئه‌وسه‌رت لێدیارنییه چ ده‌گوزه‌رێ." ئومێد خۆشناو وادەڵێت.