راچڵەکین-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
شەریف ڕەحیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ هەینی ٢٢-٥-٢٠٢٠، لە لێدوانێکدا بە راچڵەکین-ی راگەیاند:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵانە و ئەوی دیکەشیان مێردمنداڵێکی تەمەن ۱٠ساڵە، ئەو سێ کەسەی دیکەش کە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەریان بۆ کراوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان".
وێنەی یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە