ڤیدیۆ؛ چركەساتی كەوتنەخوارەوەو تەقینەوەی فڕۆكەیەكی پاكستانی لەگەڕەكێكی كاراچی

جیهان

23/05/2020     ژمارەی بینراو 1334

راچڵەكین-

بەگوێرەی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە بڵاوكراونەتەوە، ئەو فڕۆكە نەفەرهەڵگرە پاكستانییە دەردەكەوێت كە رۆژی هەیینی لەگەڕەكێكی شاری كاراچی كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە 97 سەرنشینی نێو فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداو دوو سەرنشینی تر بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر رزگاریان بوو.

فڕۆكە لێقەوماوەكە لەگەشتێكدا بوو لەنێوان شاری لاهور و كاراچی، كە 91 سەرنشین و 8 كارمەندی تێدابووە، بەوتەی شایەتحاڵەكانیش، فڕۆكەكە پێش ئەوەی لە فڕۆكەخانەی كاراچی بنیشێتەوە، بەر تاوەرێك كەوتووەو دواتر لەگەڕەكێكی نزیك فڕۆكەخانەكە كەوتووەتە خوارەوە.

بەووتەی بەرپرسانی فڕ‌وكەوانی پاكستان، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، فڕۆكەكە لەسەروبەندی نیشتنەوەیدا هەردوو بزوێنەرەكەی لەكار كەوتوون و لەكۆنترۆڵ دەرچووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن