تشیتیسۆ واتانابی
ڕاچڵه‌كین-
تشیتیسۆ واتانابی ته‌مه‌ن 112 ساڵ و 344 ڕۆژ به‌ته‌مه‌نترین پیاوی سه‌ر زه‌ویه و چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو بوه خاوه‌نی خه‌ڵاتی گینس و ناوی چووه كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان .
له وه‌ڵامی بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی نهێنی درێژی ته‌مه‌نی چییه؟ واتانابی ده‌ڵێت" توڕه مه‌به و هه‌وڵبده هه‌میشه خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت"
واتانابی ساڵی 1907 له شاری نییگاتا له باكوری ژاپۆن له‌دایك بووه و هه‌تا چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا وه‌ك جوتیاری دره‌ختی "بۆنزای" كاری كردوه و ئه‌م دره‌خته جۆرێكی تایبه‌تی دره‌ختی ژاپۆنیه‌كانه و كاره‌كانی له چه‌ندین پێشانگا نمایشكراوه.
واتانابی پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ تایوان له به‌شی كشتوكاڵ خوێندویه‌تی دواتر له كۆمپانیای "نیبۆن میجی شوگه‌ر" كه له بواری ڕواندنی قامیشی شه‌كردا بووه كاری كردوه و بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له‌م شاره ژیاوه.
له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی واتانابی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نییگاتا و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت كاری كردوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خانه‌نشین كراوه.
پێشتریش هاوڵاتیه‌كی ژاپۆنی به‌ناوی" ماسازو نونكا"ناوی چوبوه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌ڵام مانگی ڕابردوو كۆچی دوایكرد.