لەدوای دوورخستنەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ڤاڵڤێردی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە پاڵێوراوی سەرەکیی بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەستنیشانکرد.
بە وتەی ڤاڵڤێردی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەم وەرزە دەبێتە پاڵەوانی لالیگا و لەدوای چەند ساڵێک دابڕان بەو جامە شاد دەبێتەوە.
راهێنەرەکەی پێشووی بارسا دەڵێت: ریاڵ مەدرید بەهێزەو تەرکیزی خستووەتە سەر نازناوی خولی ئیسپانیا، ئەو باشترینە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
وتوشیەتی: تەنها یارییەک لەم مانگە سەیرم کردبێت ، یاری بەرشلۆنەو بیلباو بووە لە جامی شا کە تێیدا بەرشەلۆنە ١-٠ دۆڕاو لە جامەکە کرایە دەرەوە.
ئەمەش وەک توانجێک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئەو لێدوانەی داوە لە بەرانبەر ئەوەی لە ماوەی پێشوو گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.