چۆنیەتی پێدانی نمرەی بڕیار و پەڕینەوە بە خوێندكاران رووندەكرێتەوە

کوردستان

25/05/2020     ژمارەی بینراو 8848

راچڵەكین

پەروەردەی شارباژێر روونكردنەوە لەبارەی پێدانی نمرەی بڕیارو پەڕینەوە بە خوێدكاران دەدات و ئاشكراشیدەكات،  ئەگەر خوێندكارێك لەهەموو وانەكان دەرنەچووبێت، دەتوانێت لەخولی دووەم تاقیكردنەوە ئەنجام بداتەوە.

بەگوێرەی ئەو روونكردنەوەیەی كە لە پەیجی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر بڵاوكراوەتەوە، پێدانی نمرەی بڕیارو پەڕینەوە بەم شێوەیە دەبێت: 

1- ئەگەر خوێندكارێك لە یەك بابەت كەوتبێت و ( 40 )نمرەی بەرەو سەرەوە هەبێت، دەردەچێت.

2- ئەگەر لە یەك بابەت كەوتبێت و ( 45 )ی هەبێت ئەوا بەبڕیار دەكرێتە ( 50 ) و دەردەچێت.

3- ئەگەر لە سێ بابەت كەوتبێت و(47 و 48 و 40 )ی هەبێت ئەوە( 47 و 48 ) بەبڕیار دەبنە ( 50 )و ( 40) ەكەش بە پەڕینەوە دەردەچێت.

4- ئەگەر لە یەك بابەت كەوتبێت و (35 ) یان زیاتربێت ئەوا بەبڕیار دەكرێتە ( 40) و بە پەڕینەوە دەردەچێت .

5- ئەگەر لە شەش بابەت كەوتبێت نمرەكانی ( 49 و 49 و 49 و 49 و 49) و ( 40) بێت، ئەوا ( 5 ) نمرە دەدرێتە به ( 49) كان و ( 40)كەش پەڕینەوە دەیگرێتەوە و دەردەچێت.

6- ئەگەر لە چوار بابەت كەوتبێت و نمرەكانی ( 47 و 48 و 49 و 45 ) بێت ئەوا نمرەی بڕیار دەدرێتە ( 49 و 48 ) كەو هەردوو وانەی‌ ( 47 و 45 ) كە دەكەوێتە خولی دووەم و تاقیكردنەوە ئەنجام دەداتەوە.

7- ئەگەر لە دوو بابەت كەوتبێت ونمرەكانی ( 37 و 48 ) بێت ئەوە دوو نمرەی بریار دەچێتە سەر ( 48 ) كەو دەبێتە ( 50 ) و ، وە سێ نمرەی بریارەكەی ماوەتەوە دەچێتە سەر ( 37 ) كەو دەبێتە ( 40 ) و بەپەرێنەوە دەردەچێت .

8- ئەگەر لە سێ بابەت كەوتبێت و نمرەكانی ( 47 و 48 و 49) بێت ئەوا یەكەم جار نمرەی بڕیار دەچێتە سەر ( 49 ) و دەبێتە ( 50 ) دواتر نمرەی بڕیار دەچێتە سەر ( 48 ) و دەبێتە ( 50 )، بابەتی ( 47 ) كەش دەمێنێتەوە بۆ خولی دووەم .

9- ئەگەر لە یەك بابەت كەوتبێت و ( ۳٤) ی هەبێت ئەوا لە (خولی دووەم) لەمانگی 8 تاقیكردنەوە دەكاتەوەو له (وەرزی یەكەم )

10- ئەگەر لە دوو بابەت كەوتبێت و‌ نمرەكانی (٤٤ )و (٤٤) بێت ئەوا هەر(دوو) وانەكەی دەچێتە ( خولی دووەم ) و ( بڕیار ) و (پەڕینەوە) نایانگرێتەوە.

11-ئەگەر هەموو وانەكانیش دەرنەچووبێت، دەتوانێت لەخولی دووەم تاقیكردنەوە ئەنجام بدەیتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن