سۆران: بەرد هاوڵاتییەكی كوشت

کوردستان

26/05/2020     ژمارەی بینراو 13221

راچڵەكین-

لەشارۆچكەی سۆران، شوانێك لەكاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانی لەژیایەكی ئەو سنوورە، بەهۆی ئەوەی "بەردێكی ئەو چیایە غلۆر بووەتەوەو بەر سەری كەوتووە" گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ب.م.ش)ەو تەمەنی 13 ساڵ بووە لەگەڵ مامیدا بووە لەچیای هەندرێن:" رووداوەكە بەهۆی جموجۆلی ئاژەڵان بووە و بوەتە هۆی هاتنە خوارەوەی چەند بەدێك لەشاخ وە یەكێك لەبەردەكان بەر سەری كەوتوەو گیانی لەدەستداوە."

ئەوەش روونكراوەتەوە:"لەرێگای تیمی بەرگری شارستانی رواندز و پۆلیسی رواندز ئاسایشی رواندز و هاوڵاتیانی ناوچەكە تەرمەكەیان لەشاخ هێناوەتەوە خوارەو رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا بو دیاری كردنی هوكاری مردنه كه ی."

ئاماژە بەوەشكراوە، قوربانییەكە خەڵكی گوندی وارەكەونی سەر بەقەزای ڕواندزە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن