راچڵەكین-كامەران كەریم
گەنجێكی دانیشتووی شاری سلێمانی كەبەمەبەستی گەشتكردن لەگەڵ كەسوكاریدا رووی لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێن كردبوو، لە لەكاتی مەلەكردندا خنكا .
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە ڕاچڵەكین- ی ڕاگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی گەنجێكیان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن كە لە كاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو."
وتیشی:" گەنجەكە ناوی (بەهنام عوسمان توفیق) تەمەن ١٨ ساڵەو دانیشتووی گەڕەكی عەواڵی شاری سلێمانی یەو بۆ گەشتكردن و مەلەكردن لەگەڵ كەس و كاری هاتبونە سنووری پێنجوێن و لە ئاوی چەمی گۆڵێ دا كە ناوچەیەكی گەشتیاریە خنكاوە."
بەهنام عوسمان توفیق