ئارەقکردنەوەی بەری دەست
ڕاچڵهكین-
ئارەق، بریتیە لە شلەیەکی بێ ڕەنگی سوێر کە ئارەقە رژێنەکانی دروستی دەکەن، ئارەقکردنەوەی بەری دەست زیاتر لە منداڵیەوە سەرهەڵدەدات، بەڵام بنی پێ لە هەرزەکارییەوە دەست پێ دەکات و لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە و کاتی خەوتن نامێنێت، دكتۆر ئەیوب عەبدول حەمە پسپۆڕی پێست و جوانکاری و لەیزەر باس له هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری ئهم حاڵهته دهكات.
دەرکەوتنی ئەم نەخۆسیە بەهۆی سەنتەری ڕێکخستنی پلەی گەرمییە لە مێشکدا، ئەوەی ئەم بارە زیاد دەکات دڵەڕاوکێ و ترس و ماندووبوون و تێکچوونی باری دەروونییە، توێژینەوەکان دەریان خستووە رێژەی 25%ی ئەوانەی ژێر باڵیان زۆر ئارەق دەکاتەوە ئەم جۆرە کێشەیەشیان هەیە.
چارەسەر:
بنەبڕکردنی هۆکارەکانی ئەلۆمینەمکلۆر هایدرەیت، دەرزی بۆتۆکس بۆ شێوەیەکی کاتی چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەکات.