120 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا

جیهان

14/02/2020     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا بۆ هەزار و 383 کەس بەرزبوویەوە و ژمارەی تووشبووانیش 64هەزار کەسی تێپەڕاند.

میدیاكانی چین رایانگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 120 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، چوار هەزار و 823 هاووڵاتی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 64 هەزار و 442 کەس بەرزبووەتەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار و 889 کەس چارەسەریان بۆکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن