عومه‌ر جونیور
ڕاچڵه‌كین-
عومه‌ر جونیور نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناودار و كۆچكردوی میسری" عومه‌ر شه‌ریف" وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا سمتی ڕوتكردوه و به‌هۆیه‌وه بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر.
عومه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی وه‌ك پیرۆزبای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" جه‌ژنتان پیرۆز"، له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی هێرشێكی زۆر كراوه‌ته سه‌ری و ده‌وترێت هیچ له باپیره‌ی ناچێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی عومه‌ر شه‌ریف به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانی ببێته جێگه‌ی باس و پێشتریش له ساڵی 2014 دا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڤارێك دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوڕه‌گه‌ز بازه و خۆی وه‌ك باوكی ڕۆحی هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ناساندوه.