راچڵەکین-
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چەندین کۆمپانیای ئینتەرنێت بە ڵێنیانداوە نرخ ٢٥% کەم بکەنەوە و خێراییان ١٠٠% زیاد بکەن.
ئانۆ جەوهەر، لە ڤیدیۆیەکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:" داوایان لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە نرخ کەمبکەنەوە و خێرایی هێڵەکانی ئینتەرنێت زیادبکەن، بەشێک لە کۆمپانیاکانیش داواکەیان قبوڵکردووە".
وەزیری گواستنەوە، سەبارەت بە هەرزانکردنی نرخی کارتی مۆبایل دەشڵێت:" نرخی کارتی مۆبایل کە پێنج هەزارییەک بە شەش هەزارە یاخود ١٠ هەزارییەک بە ١٢ هەزار دینارە، پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو ئەو زیادەیە باجە و حکومەتی فیدراڵ وەریدەگرێت، بەڵام ئێستا لەهەوڵداین، ئه‌و رێژه‌ی له ٢٠%ه‌ی وه‌ك باج له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه باجه‌كه هاوڵاتیانی هه‌رێم دەیدەن، پێویسته داهاته‌كه‌شی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، نەک بەغدا".