محەمەد باقر قاڵیباف
راچڵەکین-
نوێنەری شاری تاران لەپەرلەمانی ئێران بەدەنگی 230 پەرلەمانتار وەك سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
ئاژانسەکان بڵاویانکردووەتەوە، محەمەد باقر قاڵیباف، نوێنەری شاری تاران بوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، لەكۆی ٢٦٧ پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كرد توانی بە ٢٣٠ دەنگ ببێتە یازدەیەم سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
هەر بەپێی ئاژانسەكان، مستەفا میرسەلیم ١٢ دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و فەرەیدون عەباسیش ١٧دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و هەشت دەنگی پووچەڵیش هەبووە.