سعودیە بڕیاریدا رەوشی مەككە ئاسایی بكاتەوە

جیهان

28/05/2020     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین-

حكوومەتی ریاز، رایگەیاند، ئامانجیەتی هەنگاو بە هەنگاو، رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە مەككە كەمبكاتەوە و ژیان تیایدا ئاسایی بكرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە پلانێكی دوو قۆناغی بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو رێوشوێنانەی كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە مەككە گیراوونەتەبەر، ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی پلانەكە بێت، قۆناغی یەكەم لە رۆژی یەكشەممە ٣١ی ئایارەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، لەم قۆناغەدا مۆڵەتی هاتوچۆكردن بۆناو مەككە دەدرێت و لە كاتژمێر شەشی بەیانی تا سێی دوای نیوەڕۆ چوونەدەرەوە و هاتوچۆكردن ئاسایی دەبێت.

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەكان ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتی حەرەم بەردەوام دەبێت.

لە قۆناغی دووەمیشدا كە لە ٢١ی حوزەیرانەوە دەست پێ دەكات كاتی هاتوچۆكردن درێژدەكرێتەوە لە شەشی بەیانی تا هەشتی ئێوارە.

لە روونكردنەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەكان مۆڵەت بە كاركردنی سەرتاشخانە و ئارایشگاكان دەدرێت.

رێوڕەسمی ماتەمینی و ئاهەنگەكانیش ئەگەر ژمارەی ئامادەبووان لە ٥٠ كەس كەمتر بێت رێگەیان پێدەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن