توشبووانی كۆرۆنا لە توركیا 160 هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان

28/05/2020     ژمارەی بینراو 568

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی توركیا نوێترین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش ژمارەی توشبووان 160 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندو ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە زیادبووندایە.

فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا، رایگەیاند: لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، هەزارو 182 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

وتیشی:" لەئێستادا كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە لەسەرانسەری توركیا، گەیشتە 160 هەزارو 979 كەس، لە بەرامبەردا چوار هەزارو 461 كەس بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندروستی توركیا، ئاماژەی بەوەكرد، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی توشبووان، بەڵام ژمارەی چاكبووانیش روو لە هەڵكشانەو تائێستا زیاتر لە 124 هەزار توشبووی ڤایرۆسەكە، بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن