هەڵەبجە.. گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەكانی هەڵەبجەن لەدژی دەستگیركردنی مامۆستاكەی دهۆك و پێنەدانی مووچە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

گردبوونەوەكە ئەمڕۆ 29-5-2020 لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، بەشداربووانی گردبوونەوەكە، ئیدانەی دەستگیركردنی مامۆستا بەدەل بەروارییان كرد، كە بەهۆی داواكردنی مووچە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەكەی هەڵەبجە، وێڕای داواكردن بۆ ئازادكردنی دەستبەجێی مامۆستا بەدەل بەرواری، هاوكات داواشیان كرد مووچە لەوادەی خۆیدا دابەشبكرێت و چیتر لەو 30 رۆژەی كە پێشتر حكومەت بەڵێنی دابوو دابەشبكرێت، دوانەخرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن