ئەمریكا هاوكاری پێشكەشی هێزی پێشمەرگە دەكات

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 431

راچڵەكین

ئیدارەی ئەمریكا هاوكاریی سەربازی پێشكەشی هێزی پێشمەرگە دەكات، كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەش لە هەولێر، بەشێك لەو هاوكارییە سەربازییانە ئاشكرا دەكات كە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، جل و پێداویستی سەربازیی بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە، تاوەكو لە جەنگی دژ بە داعش بەكاربهێنرێن.

كونسوڵخانەكە ئاشكراشیكردووە، هاوكارییە سەربازییەكان بریتین لە 23 بالە جلی سەربازیی و تەلی پاراستن، كە پۆستاڵ و گۆرەوی و پانتۆڵ، چاكەت و دەستكێشی لەخۆگرتووەو سەرجەمیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كراون.

پێشتر بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە داعش، جەختشان لەوە كردبووەوە كە بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن