مەیمون نمونەی خوێنی نەخۆشی کۆرۆنا دەدزێت

هەمەڕەنگ

29/05/2020     ژمارەی بینراو 2703

راچڵەکین

 

کۆمەڵێک مەیمون لە هیندستان، نمونەی خوێنی ئەو نەخۆشانەیان دزی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوون، بەو هۆیەشەوە ترس دروستبووە لەوەی رەنگە نەخۆشییەکە زیاتر تەشەنە بکات.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، رووداوەکە لە شاری میروتی پایتەختی ویلایەتی ئەوتار پرادێش روویداوە. دەسەڵاتدارانی شارەکەش دەڵێن لە ئێستادا ترسودڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا دروستبووە لەوەی رەنگە مەیمونەکان نمونەی خوێنەکەیان بردبێتە شوێنێکی گشتییەوە و ببێتە هۆی تەشەنە کردنی نەخۆشییەکە.

 

یەکێک لە پزیکشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیەی نمونەی خوێنەکانی دزراوە دەڵێت: "مەیمونەکان پەلاماری نمونەی خوێنەکانیاندا کە هی چوار نەخۆشی کۆرۆنا بوو و رفاندیان".

 

ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ بەڵگەیەک نییە مەیمونەکان خۆیان بەهۆی هەڵگرتنی ئەو نمونانەوە تووشی نەخۆشی کۆڤید ١٩ بن.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن