كێڵگه‌ی مریشك
ڕاچڵه‌كین-
زانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك ڤایرۆس داوه كه له‌ناو كێڵگه‌ی مریشك و په‌له‌وه‌ره‌كان دروست ده‌بێت و به‌جۆرێك زیان به‌خش و مه‌ترسیدار ده‌بێت نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی له‌ناو ده‌بات ئه‌گه‌ر زوو كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت.
گۆڤاری" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی له زاری زانای بواری زینده‌وه‌رزانی" مایكل گریگر" ه‌وه ئاشكرای كردوه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی په‌تا و یه‌كێك له‌وانه‌ش جۆرێك ڤایرۆس ده‌بێت كه له‌ناو كێڵگه‌ی مریشكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌م پسپۆڕه ئه‌مه‌ریكیه داوا ده‌كات جۆری به‌خێوكردنی مریشك بگۆڕدرێت و كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان فراوانتری بكرێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و ڤایرۆسی باڵنده ئه‌مه له كاتێكدایه له ئێستادا زۆرینه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ئه‌وه‌نده ته‌سك و بچووك دروستكراوه باڵنده‌كان ناتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ته‌نانه‌ت باڵه‌كانيان بكه‌نه‌وه.