ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 75 ساڵه و گرفتی زۆریان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه له‌كاتی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی مردنیان زۆره.
نه‌خۆشی شه‌كره هاوشێوه‌ی قه‌ڵه‌وی و به‌رزی په‌ستانی خوێن له كه‌سانی به ته‌مه‌ندا گرفت دروست ده‌كه‌ن كاتێك نه‌خۆش توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش ببێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری" دیابیتۆلۆجیا" تایبه‌ت به زانیاری پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا زانیاری پزیشكی له‌سه‌ر 1317 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رگیراوه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌بووه و له ماوه‌ی 10-31 ی 3 داخڵی نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ڕه‌نساكراون.
پزیشكی تایبه‌ت به ڕژێنه‌كان"برتران كاریۆ" كه به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كردوه تایبه‌ت به ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت" ئه‌و گه‌نجانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌من و ته‌مه‌نیان له 30 ساڵه‌كاندایه وئه‌وانه‌ش كه توشبووی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌من و به‌ته‌مه‌نن و ده‌رزی ئه‌نسۆلین بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره وه‌رده‌گرن ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره"