توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا
ڕاچڵه‌كین-
به گوێره‌ی سه‌رژمێری زانكۆی "جۆن هۆبكنز" ی ئه‌مه‌ریكی ـ ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا 6 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردوان به‌م ڤایرۆسه گه‌یشتۆته 370 هه‌زار حاڵه‌ت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه 2.5 ملیۆن كه‌سه.
تا ئێستا وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌می ڕیز به‌ندی ژماره‌ی توشبوانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتۆته 1770384 كه‌س و به‌ڕازیل له ڕیز به‌ندی دووه‌مدایه و ڕوسیا له سێهه‌می ڕیز به‌ندیه‌كه‌دایه.
ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و 10 وڵاته‌یه كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیایدا تۆماركراوه:
1-وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-1770384
2-به‌ڕازیل- 498440
3-ڕوسیا-396575
4-به‌ریتانیا-274219
5-ئیسپانیا-239228
6-ئیتاڵیا-232664
7-فه‌ڕه‌نسا-188752
8-ئه‌ڵمانیا-183189
9-هندستان-182143
10-توركیا-163103