مه‌ی
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆر ئه‌ندریه دیمین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووسی بۆ ته‌ندروستی گشتی هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره كێشن و ئه‌وانه‌ش كه ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بوون و له لیستی ئه‌و كه‌سانه باسیان ده‌كات كه كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
پرۆفیسۆر دیمین له زانكۆی سیتشینیف ی پزیشكی له مۆسكۆ له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری" برلامنتسكایا گازیتا" ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی مه‌ی نابێته هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كار له لاوازكردنی به‌رگری له‌ش ده‌كات و به هه‌مان شێوه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌مان بابه‌تی له‌سه‌ر كاریگه‌ری جگه‌ره بڵاوكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به سییه‌كان و جگه‌ره ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی له‌ش به‌رپرسن له خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش له ته‌واوی مادده زیان به‌خشه‌كان.