زیانەکانی سوتاندنی جاڕی گەنم و جۆ و پوش و پاوان

کشتوکاڵ

01/06/2020     ژمارەی بینراو 826

سوتاندنی جاڕی گەنم و جۆ و پوش وپاوان

ڕاچڵه‌كین-
1-ڕەقبونی بەشێک لەخۆڵی ئەو زەویە بەهۆی توانەوەی ئەلەمنیۆمی ناو پێکهاتەی خاکەکە،کە جارێکی تر سودی بۆ کوشتوکاڵ نابێت وەک خشتی سورکراوەی لێدێت و لەناوخۆڵەکەدا وەک زیخ دەمێنێتەوە.

2- سوتانی هەموو ئەو گیاو پوشانەی کە کەلەخاکەکەداهەن و دوای چەند ساڵێک دەڕزێن و دەبن بە مادەی ئەندامی.

3-بەهۆی نەمانی لەوەڕی ناو زەویەکەوە ئیتر گیانداران ناچنە ناو ئەو زەویەو کەسەرچاوەیەکن بۆ (سەمادی حەیوانی).

4-سوتانی هەموو ئەو زیندەوەرە وردانە کەدەبنە هۆی شیکردنەوەو نەرمکردنی زەویەکە وەک (کرم و حەشەرات) .

5-سوتانی چەندین بەکتریای سودبەخش وەک (نایترۆبەکتریا) کە بەڕەگی نۆک و پاقلەمەنیەکانەوە دەبینرێت کە لێپرسراوە لە گۆڕینی نایترۆجیتی هەوا بۆ (یۆریا یان ئامۆنیا) کەسودی زۆری هەیە بۆ ڕووەک.

6-بەهەڵم بون و سوتانی ئەو مادانەی کە لەچالاکی زیندەوەرەکان و بەکتریاکانەوە بەرهەم دێن وەک یۆریا.

7-لەناو بردنی زۆرێک لەو حەشەرات و زیندەوەرانەی کە دەردراوی کیمیایی سودبەخش (افرازات)دەر دەدەن بۆ چالاک کردنی زەویەکە.

8- سوتانی مادە ئەندامیەکانی ناو زەویەکە و بەهەڵم بونی و مانەوەی تەنها کاربۆنەکانیان لەزەویەکەدا.

10-کەڵەکەبونی مادەی (کاربۆن)بەهۆی سوتانی لاسک و گەڵای دانەوێڵەکەوە کە زیان بە کەفائەی زەویەکە دەگەیەنێت.
11-گەرم بونی تەواوی زەویەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کە دیسان دەبێتە هۆی لەناو بردنی ئەو زینەوەرو بەکتریایانەی کە لە قوڵایی چەندین سانتیمەتر لە ژێر زەویەکەدان.

12-دروست بونی ڕێژەیەکی زۆر لە گازی زیانبەخش بەتایبەتی گازی دانۆکسیدی کاربۆن(co2).

13-ڕووت بونەوەی زەویەکە لە پوش و گژوگیا کە سودیا هەیە لە کاتی بای بەهێزو لافاودا ڕێ لە ڕاماڵینی زەویەکە دەکەن.

14- لەناوبردنی لەوەڕگای ئاژەڵ و ماڵیاتی ئەوکەسانەی کە خەریکی ئاژەڵ بەخێوکردنن و پشت بە پوش و جاڕی جوتیاران دەبەستن.

15-لەناوبردنی لەوەڕگای ئاژەڵە کێویەکان.

ئا:محمد ڕەسووڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن