یەكێتی لەبارەی جێبەجێكردنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 1055

راچڵەكین-

یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەكردەوە دەركەوتووە شێوازی توندی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ و پەكخستنی بازاڕ و كەسابەت چارەسەرێكی گونجاو نییە.

 میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:" سەرۆكایەتی یەكێتی پەیوەندی بەجێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم و پارێزگاری سلێمانییەوە كردووە كە پێویستە ھاوسەنگی بكرێت لە نێوان رێكارە تەندروستییەكانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزەرانیان ."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" بەكردەوە دەركەوتووە شێوازی توندی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ و پەكخستنی بازاڕ و كەسابەت چارەسەرێكی گونجاو نییە، لەجیاتی ئەوە ھەقە حكومەت و دەزگا تەندروستییەكان رێنمایی توند بڵاوبكەنەوەو چاودێری تەندروستی بكەن باشترە لە بژاردەی قەدەغەی ھاتوچۆ."

وەك میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:" سەرۆكایەتی  یەكێتی دەزگا ئەمنییەكانی راسپاردوە، كە ھەڵسوكەوتیان بەرامبەر ناڕەزایی ھاووڵاتیان كە بەدوای كاسبی و گوزەرانی خۆیانەوەن، نەرم بێت و رەچاوی باری دەروونی خەڵك بكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن