هەڵەبجە.. رووبەرێكی فراوانی زەوی جوتیاران سووتا

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-كامەران كەریم

لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی ئاگرەوە، رووبەرێكی فراوانی گەنم و پووش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ 2-6-2020، لە سنوری گوندەكانی (خەرپانی، خارگێڵان، خێڵی حەمە) لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، نزیكەی ۱٥۰۰ دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا.

بەهۆی زۆریی ڕێژەی پوش و گەنم و ڕەشەبایەكی بەهێزەوە، نەدەتوانرا كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن