ئاژه‌ڵی حه‌له‌زۆنی ده‌ریایی
ڕاچڵه‌كین-
زاناكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له ژه‌هری جۆرێك زینده‌وه‌ری ده‌ریایی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره به‌رهه‌مبهێنن به جۆرێك زۆر باشتر و سه‌لامه‌ت تر و چالاكتر بێت له‌و ده‌رمانه‌ی ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌م ده‌رمانه له ژه‌هری ئاژه‌ڵی حه‌له‌زۆنی ده‌ریایی ده‌رده‌هێنرێت و توانای دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری ناو خوێنی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لاوه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌س نه‌خۆش و له ئێستادا ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه نوێیه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان ئه‌رێنی بووه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ئه‌نسۆلینه ژه‌هراویه‌ی له‌ناو له‌شی ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌ریایه‌دا هه‌یه نزیكه له پێكهاته‌ی ئه‌نسۆلینی ناو له‌شی مرۆڤ كه له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و زۆر خێراتر كار ده‌كات ئه‌مه‌ش وایكردوه خۆشحاڵبن به ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه نوێیه.