وەزیری وزەی ئێران گەیشتە بەغدا

عێراق

03/06/2020     ژمارەی بینراو 262

راچڵەكین-

وەزیری وزەی ئێران، بەیاوەڕی شاندێك گەیشتە بەغدا و چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكات.

میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 رەزا ئەردەكانیان، وەزیری وزەی ئێران، بەیاوەڕی شاندێك گەیشتووەتە بەغداو چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكات.

وەزیری وزەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا بە ئامانجی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق لەنێویاندا وەزیری كارەبا و وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن