گوڵاڵە؛ داعش سێ براو باوكیانی كوشت

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 474

راچڵەكین-

لە گوندی ئیسڵاح-ی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، لەئاكامی پەلامارێكی داعش پیاوێك و سێ كوڕی كوژران.

 شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆكس،بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" ئەو هاووڵاتیە ئەمڕۆ بەیانی بە مەبەستی ئاودان سەردانی باخەكەی كردووە، دوای ئەوەی داعش برینداریان كردووە، داوای لە كوڕەكانی كردووە بەهانایەوە بچن، بەڵام لە كاتی چوونی كوڕەكانی دەكەونە بۆسەی چەكدارانی داعشەوە و هەر سێ كوڕەكەی دەكوژرێن، كەمێك پێش ئێستا خۆشی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
 
ئەو هاووڵاتییە ناوی حسێن ئیسماعیلە و كوڕەكانی ناویان فازڵ حسێن، عەلی حسێن و رافید حسێنە.

ماوەی چەند مانگێكە چەكدارانی داعش جموجوڵەكانیان لەناوچە جێناكۆكەكان زیاد كردووەو بەهۆیانەوە تائێستا دەیان هاوڵاتی كوژراون و برینداربوون، جگە لەوە دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.

بەگوێرەی زانیاریەكانیش، تەنها لەمانگی ئایاردا چەكدارانی داعش 193 هێرشی لەعیراق بەتایبەت ناوچە جێناكۆكەكان ئەنجامدراوە بەهۆیانەوە 305 كەس بوونەتە قوربانی ( 125 كوژراوو 180 بریندار)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن