بهرگری لهش
ڕاچڵهكین-
تازەترین تۆێژینەوەکان بۆ بەهێزکردنی كۆئهندامی بەرگری بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکان وکۆرۆناش دهكرێت به چهند ههنگاوێكی سادده پهیڕهوی بكهیت كه دکتۆر عوسمان جمال پسپۆری نەخۆشیە درمیەکان لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
1.خەوتن بۆ ماوهی 7 كاتژمێر زۆر گرنگە.
2.خواردنی تەندروست وسروشت کە هەمو پێکهاتەکانی تێدابێت لە چەوری وپرۆتین وکاربۆهیدرات.
3.قەدەغەکردنی شەکری سپی کە دەبێتە هۆی لاوازکرنی خرۆکەکانی بەرگری وچالاککردنی میکرۆبەکان.
4.رۆژانەخواردنی میوەو سەوزەی پاک وخاوێن ئەویش بە دانانی لە ئاوخوێ بۆ ماوەی پێنج خولەک بەلای کەم.
5.خواردنی شیری فرێشی کوردی کوڵاو رۆژانە بەتایبەت بۆ بەتەمەکان لەگەڵ یەک کەوچک چا زەردەچەوە باشترە.
7.خواردنی سیر بەهەر شێوەیەک بێت رۆژانە چونکە سێ پێکهاتەی دژە ڤارۆسی تێدایەو چەندین پێکهاتەی کۆئەندامی بەرگری زۆر چالاک دەکات.
8.خواردنی زەجەفیلی فرێش بەهەرشێوەیەبێت.
9.بەرخۆرکەوتن رۆژانە پانزە بۆ بیست خولەک کە دەبێتە هۆی دروستکردنی ڤیتامین د لە چەوری خوێن کە گرنگە بۆ بەرگری.
10.وەرزش کردن رۆژانە ئەگەر پێنج خولەکیش بێت بۆچالاککرنی سوری خوێن.
11.دڵخۆش بون زۆر گرنگە بۆ چالاککردنی خانەکانی بەرگری هەمیشە پۆزەتیڤ بە هەموشتێکی ناخۆش دەبێتە چیرۆک.
12.خواردنەوەی ئاو رۆژانە بەلای کەم دە بەرداخ.
له كۆتایدا جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستەکانیش زۆر گرنگن