ژمارەیەك توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆماركران

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 355

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی دەرەنجامی نوێی پشكنینەكانی ئاشكراكردو رایگەیاند: 3 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركران.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانكران، كە هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن،پیاوێكی تەمەن ٤٩ ساڵ و ژنێكی تەمەن ٤٦ ساڵ و منداڵێكی تەمەن ٧ ساڵ، پیاوەكە نیشانەی هەیە و ژن و منداڵەكەش بەركەوتووی هەمان تووشبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن