پۆپجی
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ری ئه‌زهه‌ری جیهانی بۆ فتوای ئه‌لیكترۆنی له میسر ئاشكرای كرد یاری" پۆپجی مۆبایل" حه‌رامه دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین ڤێرژنیدا ده‌ركه‌وتوه یاریزانه‌كه كڕنوش ده‌بات بۆ نه‌خشه‌یه‌ك پێی ده‌وترێت" سانهۆك" و مه‌رجه یاریزانه‌كه كڕنوش بۆ ئه‌م نه‌خشه‌یه ببات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و پێویستی شه‌ڕكردنی ده‌ست بكه‌وێت.
له فه‌تواكه‌دا هاتووه" مه‌ترسی ئه‌م یاریه ته‌نها له‌سه‌ر كوشتن و ئازاردانی خود نه‌وه‌ستاوه جگه له‌وه‌ش زیان به ئاینی گه‌نجه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌م دواییانه نوێترین ڤێرژنی ئه‌م یاریه واده‌كات زیان به ئاینی گه‌نجان بگه‌یه‌نێت به‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌ستكه‌وت له‌ناو یاریه‌كه زیاد بكات"
ده‌شڵێت" گومانی تیایدا نییه ئه‌م بابه‌ته زۆر مه‌ترسیداره و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م یاریه ده‌كه‌ن له توێژی گه‌نجانن و به‌هۆی ئه‌م یاریه‌وه ئه‌م توێژه له دین دوور ده‌خرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاریه حه‌رامه"