په‌ستانی خوێن
ڕاچڵه‌كین-
لیژنه‌یه‌كی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه و توشی كۆڤید 19 بوون ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان زیاتره به به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی.
گۆڤاری "European Health Journal" ده‌رئه‌نجامی توێینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له زاناكانی بڵاوكردۆته‌وه كه داتایان له‌سه‌ر 2877 نه‌خۆش وه‌رگرتوه كه‌له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی كۆرۆنا بوون و له كۆی نه‌خۆشه‌كان 850 نه‌خۆشیان گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌بووه و ڕێژه‌ی مردن له‌ناویاندا %29.5 بووه ئه‌مه له كاتێكدایه ڕێژه‌ی مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و په‌ستانی خوێنیان به‌رز نه‌بووه ته‌نها %1.1 بووه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه له‌كاتی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌یان و ده‌رمانه‌كه ته‌نها له‌ژێر ڕێنمای پزیشكی پسپۆڕ ده‌توانن بیوه‌ستێنن یان كاته‌كه‌ی بگۆڕن.
تا ئێستاش چه‌ندین بابه‌ت هه‌یه كه پێویستی به توێژینه‌وه هه‌یه بۆنمونه جۆری ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه كه ده‌توانن له ماوه‌ی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاریبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنیان كه‌مبكاته‌وه.