بەکارهێنانی مۆبایل
ڕاچڵه‌كین-
زۆر و به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازار له ملدا، دكتۆر دێدەوان پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان دیارترین هۆكاره‌كانی ئازاری مل به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- کەلەسەری ئێمە کێشی لە نێوان (٣-٥) کیلۆیە بە شێوەی باری ئاسایی و ڕێک‌و پێک وەستانی کەللەی سەر، ئێمە هەست بە کێشی سەرمان ناکەین.
2- بۆ هەر ئینجێک جووڵه و نوشتانەوەی سەر بۆ پێشەوە، دوو ئەوەندە کێشی کەلەی سەر زیاد دەکات بەهۆی هێزی ڕاکێشانی زەوی و ئەمەش وا دەکات پەستان و قورسایی زیاتر بکەوێتە سەر بڕبڕەی مل و هەست کردن بە ناڕەحەتی زۆر و ئازار.
چارەسەر بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە نوشتانەوەی نا تەندروستی مل و بەهێز کردنی ماسولکەکانی مل.