نیلی كه‌ریم
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "نیلی كه‌ریم" هاوسه‌رگیری خۆی له پیاوێكی خاوه‌نكار به‌ناوی" عومه‌ر ئیسلام" ڕاگه‌یاند له كه‌شێكی خێزانی‌دا به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری هه‌ردولا له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی میسر.
نیلی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" الیوم سابع" ی میسری باسی له‌و وێنه‌یه كردوه كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه و ئاشكرای كردوه ئه‌وه ئاهه‌نگی ده‌زگیرانداریان بوه و كۆتای هاوینی ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م خانمه پێشتر دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا بووه و خاوه‌نی چوار منداڵه به‌ناوه‌كانی" كه‌ریم ته‌مه‌نی 25 ساڵه و یوسف 20 ساڵه و سیلیا 13 ساڵه و كنده 8 ساڵه.