ئاو خواردنەوە
ڕاچڵهكین-
بە پێی بیروباوەرە كۆنەكان، بۆ دروستكردنی خوویەك لە كەسێكدا پێویست دەكات كەسەكە بۆ ماوەی ۲۱ رۆژ ئەو چالاكیە بەردەوام بكات تا دەبێت بە خوو، بەڵام بە پێی زانستی تازە، بۆ ئەوەی لە كەسێكدا خوویەك دروست بێت، دەكەوێتە سەر كەسەكەو ئالۆزی و دووبارەكردنەوەو بەردەوامی چالاكیەكە، دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك به چهند ههنگاوێك ڕێنمووی هاوڵاتیان دهكات بۆ ئهوهی خواردنهوهی ئاو بكهن به خویهكی ڕۆژانهیان.
دروستكردنی خووی باش ئاو خواردنەوە كردارێكی ئالۆز نی یە بۆ یە ئێمە ئەم چالێنجە دەكەین بۆ ٤ هەفتە بە هیوای ئەوەی بۆ زۆرترین كەس ببێت بە خوویەكی تەندروست.
1- رۆژەكەتان بە خواردنەوەی ۲ پەرداخ ئاو دەست پێبكە لە دوای هەستانت لە خەو.
2-پێش هەموو ژەمێك بە چارەكێك بۆ نیو كاتژمێر، ۲ پەرداخ ئاو بخۆ.
3- كەی بیرت كەوتەوە ئاو بخۆرهوه.
4- رێژەیەكی تەواومان نی یە بۆ خواردنەوەی ئاو لە هەر كەسێكدا چونكە بە پێ ی تەمەن و قەبارەی كەسەكە و نەخۆشی و وەرزی ساڵ دەگۆرێت كە كەسەكان چەندییان ئاو پێویستە لە رۆژێكدا.
5-دەتوانین رەنگی میز بكەین بە پێوەرێك كە پێمان بڵێت باش ئاوت خواردۆتەوە یاخود نەخێر، دەبێت رەنگی میزەكەت زەردێكی زۆر كال بێت هەموو كاتێك كە دەچیت بۆ WC بۆ ئەوەی دلنیا بیت كە ئاوی پێویستت خواردۆتەوە وە رەنگی میزی تۆخ مانای ئەوەیە ئاوی پێویستت نەخواردووە تا ئەو كاتە.
6- ئەگەر لەو كەسانەیت كە بە ئاو خواردن دڵت تێكەل یەت دەكرێت پێشتر ئاوەكەت ئامادە بكەیت بەوەی چەند گەڵا نەعنا یان خەیار یان چەند دڵۆپێك لیمۆ یان چەند دەنك شلیكێك یان قاشێك سێو بخەیتە ناو دەبەی ئاو خواردنەوەكەت.