رجا‌ء جداوی
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌میره موختار كچی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" رجا‌ء جداوی" نوێترین هه‌واڵی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كردوه دۆخی ته‌ندروستی دایكی خراپه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به پلازما.
ئه‌میره ئاشكرای كردوه هێشتا دایكی له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه و له ژووری چاودێری چڕه و داوا ده‌كات نزا بۆ ئه‌و و ته‌واوی نه‌خۆشه‌كانی دیكه بكرێت.
له‌دوای ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی درامای" لعبه نسیان" بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌هۆیه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به توشبوواني كۆرۆنا.