بەشێوەیەكی فەرمی بۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، (هیدایەت لەتیف) ی هێرشبەری یانەی هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی برایەتی كرد.
ناوبراو لەدایكبووی ساڵی 1994 ەو لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ڕیزی یانەكانی (هەندرێن، برایەتی خولی عێراق و هەولێر) یاریكردووەو لە قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان لە ڕیزەكانی یانەی هەولێر یاری دەكرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی یانە سەوز پۆشەکە، هیدایەت لەگەڵ برایەتی درێسی ژمارە 26 دەپۆشێت.