ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
به‌شێك له به‌رپرسان له ووهان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌كرێت پلازمای خوێن بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، چونكه پلازمای خوێن هاوشێوه‌ی مادده‌یه‌كی سروشتی دژه به‌كتریا كار ده‌كات و ده‌كرێت پلازمای خوێن له كه‌سێكی ڕزگاربوو له ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگیرێت و وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سێكی نه‌خۆش به‌كاربهێنرێت.
بیرۆكه‌كه ئاسانه و بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سێك كاتێك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت و دواتر چاك ده‌بێته‌وه ئه‌وه جه‌سته‌ی دژه ته‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش ڕێگری ده‌كات له دوباره توشبوونه‌وه‌ی به ڤایرۆسه‌كه و له له‌شی ئه‌م كه‌سانه ده‌كرێت پلازمای خوێن وه‌ربگیرێت و وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێت وه‌ك پێكوته‌یه‌ك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی ئه‌م بیرۆكه‌یه سه‌د له‌سه‌د نییه به‌ڵام ده‌كرێت سوودی لێ ببینرێت.