دەزانن ئەحمەد رازی لە تەوالێت مردووە؟

وەرزش

21/06/2020     ژمارەی بینراو 2347

راچڵەكین

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەحمەد رازی یاریزانی ناوداری پێشووی عێراق بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، راگەیاندنكارێكی عێراقی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی ئاشكرا دەكات و داواش دەكات لێپرسینەوە لە تیمی ئەو نەخۆشخانەیە بكرێت كە یاریزانەكەی تێدا خەوێنرابوو.

تەها ئەبو رەغیف، راگەیاندنكاری عێراقی رایگەیاندووە، ئەحمەد رازی بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی، لەژێر ئۆكسجیندا بووە، بەڵام كاتێك دەچێتە تەواڵێت و ئامێری ئۆكسجینەكەی لادەبات، لەناو تەوالێتدا رەوشی تەندروستی بەتەواوی تێكدەچێت و گیان لەدەستدەدات.

ئەو راگەیاندنكارە  نیگەرانی خۆی لە چۆنیەتی مامەڵەكردنی تیمە پزیشكییەكەی نەخۆشخانەكە لەگەڵ ئەحمەد رازی دەردەبڕێت و دەڵێت: چۆن رێگەیان داوە ئامێری ئۆكسجین لەسەر ئەو یاریزانە لاببرێت و بچێ بۆ تەوالێت، لەكاتێكدا دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە.

تەها ئەبو رەغیف داواشی كردووە، لێپرسینەوە لە تەواوی كارمەندو تیمە پزیشكییەكانی ئەو نەخۆشخانەیە بكرێت كە ئەحمەد رازی تێیدا لەژێر چاودێری پزیشكیدا بووە.

ئەحمەد رازی، رۆژی 13ی ئەم مانگە لەناكاو باری تەندروستی تێچكوو، دوای سەردانیكردنی نەخۆشخانە دەركەوت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، رۆژی 18ی مانگیش دوای جێگیربوونی باری تەندروستی نەخۆشخانەی جێهێشت، بەڵام رۆژی شەممە 20ی ئەم مانگە جارێكی تر دۆخی تەندروستی تێكچوو، بەوهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی نوعمان لەشاری بەغدا كرایەوەو بەیانی ئەمڕۆ 21-6-2020، بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی، كۆچی دوایی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن