سعاد حوسنی
ڕاچڵه‌كین-
جارێكی دیكه چیرۆكی چۆنیه‌تی مردنی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوی میسری" سعاد حوسنی" ناسراو به سه‌ندرێلا تازه كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر مردنی ئه‌م خانمه باس ده‌كرێت و یه‌كێك ده‌ڵێت خۆی كوشتووه و چیرۆكێكی دیكه ده‌ڵێت كوژراوه.
ئه‌مجاره لێدوانه‌كان له‌سه‌ر زاری دكتۆر" عیسام عبدالصمد"پزیشكی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌یه له 19 ی ئه‌م مانگه قسه‌ی له‌سه‌ر كردوه ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" سوعاد چه‌ند جارێك له ماوه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بمرێت چه‌ندین داوای لێكردوم و یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كتێبێك هه‌بێت باس له چیرۆكی ژیانی بكات و بۆی بڵاوبكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك دوای مردنی مێژووی ژیانی بزانێت و داواكاری دووه‌می ئه‌وه بووه سه‌ردانی بكه‌م و سێهه‌میش هیچ وێنه‌یه‌كی كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بڵاونه‌كه‌مه‌وه"
ئه‌م خانمه پێش ئه‌وه‌ی بمرێت به‌هۆی نه‌خۆشی زیاد له ئاستی سروشتی قه‌ڵه‌و بوونی ته‌واوی شێوه‌ی تێكچووه و نه‌یویستوه به‌و شێوه‌یه هه‌واداره‌كانی بیبینن.
ئه‌م پزیشكه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچكات سوعاد بیری له خۆكوشتن كردبێته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كات پێش مردنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سینارستێكی به‌ناوبانگ كردوه وئاره‌زووی ئه‌وه‌شی كردوه بگه‌ڕێته‌وه ناو كاری هونه‌ری.
سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عبدالحلیم حافز دكتۆر عیسام باس له‌وه‌ش ده‌كات سوعاد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردوه به‌شێوه‌ی عورفی به‌ڵام حه‌لیم ڕه‌تی كردۆته‌وه هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ئاشكرا بكات له ترسی كاردانه‌وه‌ی كچه هه‌واداره‌كانی و ئه‌م بابه‌ته‌ش سوعادی توڕه كردوه.