وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

ئابوری

25/06/2020     ژمارەی بینراو 24427

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند، بە پێی خشتەکەش رۆژی شەممە ٢٧-٦-٢٠٢٠، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

 

سەرباری ئەوەی ئێستا كۆتاییەكانی مانگی حوزەیرانە، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شوباتی 2020ی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت لەعیراق ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچی مانگی حوزەیران.

رۆژی 21ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بەرێژەی 21% كەمبكاتەوە، سەرباری ئەوەش هێشتا مووچە دابەشنەكراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن