ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی نوێ بە چین دەگەیەنێت

تەندروستی

17/02/2020     ژمارەی بینراو 833

گەشتە ئاسمانییەكانی چین بەرێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە

راچڵەكین

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیانێكی گەورە بە كەرتی فڕۆكەوانیی چین دەگەیەنێت و بەهۆی كەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەكانیش، ئەو وڵاتە لە ریزبەندی سێیەمی جیهانییەوە بۆ ریزبەندی 25 لەڕووی گەشتی ئاسمانییەوە دادەبەزێت. 

بەگوێرەی نوێترین ریزبەندیی وڵاتانی جیهان لەڕووی گەشتی ئاسمانیییەوە، چین بۆ پلەی 25 لەسەر ئاستی جیهان دابەزی، كە پێشتر و بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رزبەندی سێیەم دەهات.

ئامارەكان دەریدەخەن، لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵداوە، گەشتە ئاسمانییەكانی چین لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆو دەرەوە، بەرێژەی 80% كەمبووەتەوەو دوو كۆمپانیای گەورەی ئەو وڵاتەش لەبواری رێكخستنی گەشتە ئاسمانییەكان، زۆرترین زیانیان پێگەیشتووەو لە لێواری مایەپوچبووندان.

هەرچەندە تائێستا چین قەبارەی زیانەكانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنەكان، زیانە داراییەكانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە سەدان ملیار دۆلار. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن