ده‌رون گێژه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
شه‌وی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی كوڕه ڕاگه‌یاندنكار ده‌رون گێژه‌ن پرۆگرامێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر توند‌و تیژی له‌سه‌ر پیاوان پێشكه‌ش كرد شه‌وی ڕابردوو له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئاشكرای كرد كه ڕێكخراوه‌كانی ژنان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوه و سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر كردوه.
ده‌رون له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" چالاکوان و رێکخراوەکانی ژنان و ھەرەشەو تەشھیر و سوکایەتی کوجامەرحەبا؟"
ده‌ڵێت" دوای بەرنامەکەی ئەمشەوم لەسەر توندوتیژی دژی پیاوان و گریانی پیاوێک، کەھەر لە پەخشکردنی پرۆمۆی بەرنامەکەدا بەشێک لە رێکخراو و چالاکوانەکانی ژنانی خستە ھەلەکە سەما کە نازانم بۆ!!!!؟ چەند رێکخراوێکی ژنان لەبری ئەوەی بەیاسا یەخەم بگرن، دەیانویست بە سوڵح و شتی وا بەرنامەکەمان پێراگرن، چالاکوانی ژنانت دیوە پیاو و ھێزی چەکداری ھەبێت و بەوانە ھەرەشەت لێبکات و باسی مافی ژنیش بکات؟"
ده‌رون نوسیویه‌تی" رێکخراوت دیوە بە فشاری خۆسوتاندن ھەرەشەت لێبکات؟ تومەس ھەر ئەمانەن ھەزاران خانمیان بەرەو خۆ سوتاندن فریوداوە، چونکە بەداخەوە کاسپێکەیان ھەر ئەوەیە وەک لە بەرنامەکەدا وترا، بەھەرحاڵ لەگەڵ ھەرەشە و تەشھیر دا راھاتووم بەڵام ملم لە موو باریکترە لەبەردەم دادگادا و ئەگەر جورئەتتان ھەیە و لەسەر حەقن فەرموون ئەوە دادگا، ئیتر کاتم مەگرن و ئەو چەورە و چەگدارانەتان پەتکەنەوە"
ده‌رون له‌ڕێی پرۆگرامی "ده‌رون و دیارده" پرۆگرامی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات كه گرفتی هاوڵاتیانن و نوێترین پرۆگرامی له‌سه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان بوو كه شه‌وی ڕابردوو له كه‌ناڵی k24 پێشكه‌شكرا.